بەپێی ڕاپۆرتێكی بی بی سی ١٢ ساڵ لەمەوبەر عێراق هۆشداری داوەتە هەرێم
02:35 - 30/05/2023
زەمەن
بەریتانیا_ كاوە ڕەش
دوازدە ساڵ لەمەوبەر و لەمایسی ٢٠١٢، حكومەتی عێراق هۆشداری داوەتە هەریەكە لەهەرێمی كوردستان و حكومەتی تورکیا، كە
تێداداوای كردووە بۆ دروستكردنی بۆری گواستنەوەی نەوت و گاز لەهەرێمەوە، پێویستە هەردوولا ڕەزامەندی و مۆڵەت لەدەسەڵاتی ناوەندی بەغداد وەربگرن.
بەپێی ڕاپۆرتێكی كهناڵی
بیبی سی بەریتانی، كە
مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٢، دەڵێ، توركیا ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مایسی ٢٠١٢ ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێكی درێژخایەنی، فرۆشتن و ڕاكێشانی ووزەی لەهەرێمەوە بۆ توركیا، بەبێ ڕەزامەندی بەغدا ئەنجامداوە.لەكاتێكدا لەو ماوەیەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچووبون.
باسلهوهكراوه،
ئەمەشوای لەتورکیا كردبوو، كە زۆرتر سەرنجی لەسەر پەیوەندی و نزیکبوونەوەی زیاتر هەبێت، لەگەڵ حکومەتی هەرێم، لەسەر حیسابی ناكۆكیەكانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق. بەشێكی ناكۆكیەكانیش دەربارەی خاوەنداریەتی و هەبوونی دەسەڵاتی فرۆشتنی نەوتی ژێر دەسەڵاتی هەرێم بووە، لەسەر ئەوەی کێ دەتوانێت نەوتی ئەو وڵاتە بفرۆشێت.
لەو ڕۆژانەدا گرژیەكانی نێوان عێڕاق و توركیا قوڵتربوون، كاتێك توركیا داڵدەی تارق هاشمی سیاسەتمەداری سوننه و جێگری سەرۆك كۆماری عێڕاقی هەڵاتووی دابوو تاوانبار كرابوو بەگەندەڵی و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لهلایهكی دیكەشەوە توركیا، دەسەڵاتدارانی شیعەی بەلایەنگری تایفی و گرژی مەهەبی تۆمەتبار دەكرد.
عەلی ئەلموسەوی، وتەبێژی نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو كاتی عێراق، ڕەخنەی لە ڕێککەوتنەکە گرتوەو دەڵێ "ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هیچ گرێبەستێکدا نییە، بەڵام دەبێت بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق بن کەپەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان پێ ڕێكخراوەو ڕەزامەندی بەغدادی لەسەربێ".
پەیامنێری تۆڕی بی،بی،سی، لە ئیستەنبوڵەوە دەڵێت، بەدڵنیاییەوە تورکیا پێویستی بە هەمەچەشنکردنی دابینکردنی وزە هەیە بەتایبەت دوور لەووڵاتی ئێران، چونكە تادێت سزای توندتر بەسەردا ئێراندا دەسەپێندرێت.
بەڵام، دەشڵێت، گرێبەستی بۆرییەکەو فرۆشتنی نەوت لەڕێگای توركیاوە. ئیستفزازییە، بەو پێیەی حکومەتی هەرێم لەناکۆکییەکی ناڕووندایە لەگەڵ بەغداد، لەسەر ئەوەی کێ دەسەڵاتی فرۆشتنی نەوتەکەی هەیەو هەروەها بۆری گواستنەوەی نەوت و گاز لەکوێدا دەبێت دروست بکرێت.