100 کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان كۆبوه‌وه‌: ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی

02:16 - 30/05/2023

"زەمەن"


ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان كۆبونه‌وه‌و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمیان به‌ڕێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ دووپاتكرده‌وه‌.


ئەمڕۆ هەریەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و تریفە لە ئۆفیسی سەرۆکی حکومەت و جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌ت، لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان كۆبونه‌وه‌.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی لەسەر گەڕی دانوستان و ئاڵنگارییەکانی سەبارەت بەو پێشهاتە سیاسییانەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی هەرێم و بەغدا لە ئارادان، خستەڕوو.

وته‌بێژی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە کۆبوونەوەکەدا ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو هەنگاوە نادەستوورییەی کە لە لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نراوە، دایە ئامادەبووان.

وتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری هەموو کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و وەرگرتنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل، وتیشی جەختمان کردەوە لەوەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەو رێککەوتنە سیاسییەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی، هەروەها بەردەوامیشە لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

وتەبێژی حکومەی هەرێمی کوردستان، ده‌ڵێت لەو بڕوایەداین، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی رێککەوتنی نێوانیان جێبەجێ بکرێت. حکومەتی هەرێم پێی وایە، بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە.

وتیشی: دۆستەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدان دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەدان ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە، وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن