وه‌زاره‌تی دارایی: گێڕانه‌وه‌ی سەدا 10ی پاشەکەوت پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دیناره ئەم بڕە پارەیە چۆن دابیندەکرێت با پێمان بڵێن
01:44 - 30/05/2023
"زەمەن"
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئەگەر پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە
کراوە، با پارەشی بۆ تەرخان بکرێت، وتیشی ئەو لە سەدا 10ـی پاشەکەوتی مانگانەی موچە کە باسی لێودەکرێت،
مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دیناره.
هونەر جەمال، وتەبێژی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رونكردنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تتێكدا و وەڵامی پەرلەمانتار موسه‌ننا ئه‌مینی دایه‌وه كه
گوایه وه‌زیری دارایی وتویه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه ناده‌نه‌وه.
هونەر جەمال، وتی ناڵێین ئه‌م وه‌زاره‌ته بێ كێشه‌یه و ئه‌م كابینه‌یه شامی
شه‌ریفه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناڕه‌وایه كه كێشه كه‌ڵكه‌بووه‌كانی كابینه‌كانی
دیكه بخرێنه سه‌ر ئه‌م كابینه‌یه.
وتیشی "تێناگه‌ین بۆ موسه‌ننا ئه‌مین بۆ
به‌و نه‌فه‌سه هه‌ڵچوون و پڕحه‌ماسه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ستاوه‌ته‌وه" ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتێك
كابینه‌ی پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه داوه ئه‌و كاته یه‌كگرتووی
ئیسلامی له حكومه‌تدا بووه و وه‌زیره‌كانیان ئاگادارن.
له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌وه، وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی دارایی ڕونیكرده‌وه، بەپێی یاسای بودجە هیچ بڕە پارەیەک خەرج ناکرێت، ئەگەر
تەرخانکراوی نەبێت و هیچ گواستنەوەی گوژمەیەکیش لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە
ناگوازرێتەوە ئەگەر بە دەق لە یاساکەدا نەهاتبێت. کە ئەمە لە پڕۆژەیاسای بودجەی
عێراقدا جێگیرکراوە و لە هەموو ساڵانی رابردووش‌دا هەر وابووە.
وتی "ئەو لە
سەدا 10ـی پاشەکەوتی مانگانەی مووچە کە باسی لێودەکرێت، مانگانە پێویستی بە زیاتر
لە 90 ملیار دینار و ساڵانەش پێویستی بە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە. ئەم بڕە
پارەیە چۆن دابیندەکرێت با پێمان بڵێن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، جه‌ختیكرده‌وه
لەم كابینەیەدا حكومەت زۆرترین كاری لەسەر شەفافیەتی داهات كردوە، داهاتەكان
رێكخراونەتەوە و دەیان ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، هەموو
داهاتەكانیش لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراقەوە وردبینیان بۆ دەكرێت.
هونه‌ر جه‌مال، وتیشی "له‌م چوار ساڵه‌دا
حكومه‌ت نه‌ك قه‌رزی نه‌كردووه، به‌ڵكو نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه".