ئاسایشی سلێمانی 3 كه‌سی به تۆمه‌تی كوشتنی شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركرد
11:46 - 30/05/2023
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای
سلێمانی، سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە تۆمه‌تبارن به كوشتنی شه‌ش كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ئاسایسی سلێمانی رایگه‌یاند: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای
سلێمانی، لە بازگەی (بانیمەقان) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد کە
لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی
عێراقی، بە ناوکانی :
( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی ١٩٦٢ دانیشتوی
ناصریە
(م ، ح ، م )
لەدایکبووی ١٩٩٤ دانیشتوی بەصرە
( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی ٢٠٠٠
دانیشتوی ناصریە
ئاسایش ده‌ڵێت تۆمەتباران لەسەر
کێشەی کۆمەڵایەتی ( ٦ ) کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون، دەیانویست بە ناسنامەی
ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان .
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری
دادگای لێکۆڵینەوە، بە ماددەکانی (٢٨٩ ، ٢٩٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و
دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن .