وهزارهتی كاروباری كۆمهڵایهتی ژمارهیهك ههلی كاری دهڕهخسێنێت
09:25 - 30/05/2023
"زەمەن"
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ژمارهیهك
ههلی كاری بۆ دەرچوانی دانەمەزراو له دامودهزگاكانی وهزارهتهكهی راگهیاند.
لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری
کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچوانی دانەمەزراو ڕاگهیهندرا
كه بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە کار و
چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەت ئەنجام دەدەن لە (خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر
و پەککەوتان و سەنتەرەکانی منداڵان و ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەرەشە لێکراو و سەنتەرەکانی
ڕاھێنان)بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتیەکان.
له راگهیهندراوێكی وهزارهتهكهدا هاتووه
"پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی فۆرم و چاوپێکهوتن بە مەبەستی
دامەزراندن، لە کۆبونەوەی ، ڕۆژی ٢٩ـی مایس 2023، بە میکانزمێکی گونجا و ڕوون بڕیاری
لەسەردرا تا شایستەرین دیاری بکرێت بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە".
پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.
پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر)
بێت.
پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش
بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.
نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی
حکومی و کەرتی تایبەت.
ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی و کۆپی
کراو) لە ڕۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری ، پشتگیری
موختاری گەڕەک ، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای
(نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.
پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری
ھەبێت.
پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی)
بە چەند قۆناغێک دەبێت .
قۆناغی یەکەم / دەرگای پێشکەش کردنی داواکاری
دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی بەرێز جەنابی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە
پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لە ناو فایلێک ، لە ڕۆژی سێشەممە ، ٣٠ـی
٥ـی2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00 . لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی
ــ شەقامی گشتی شۆرش.
قۆناغی دووەم / لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن
و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە.