55 کوردستان

٦٦٧ كه‌س بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر كران

06:27 - 29/05/2023

"زەمەن"

دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: 667 کەسی بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر كردووه‌.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ نێوان 23ی كانونی دووه‌می 2023 تا 22ی ئایاری 2023 ده‌ستگیركراون، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌‌ له‌و ژماره‌یه‌ 285 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتن و ده‌ستگیركراون كه‌ ژماره‌یه‌كیان گه‌وره‌بازرگانن.

هاوکات دەستگیراوه‌و بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، 2774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن