هەدەپە دووبارە دەنگ بە كلیچدارئۆغلۆ دەداتەوە
02:59 - 25/05/2023
40 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" و پارتی چەپی سەوز، بڕیاریاندا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پشتیوانی لە کاندیدی هاوپەیمانی نەتەوەیی کەمال کلیچدار ۆئۆغلو بکەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پەورین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند: لە ۲۸ی ئایاردا دەچنە هەڵبژاردنێکەوە، کە ساڵانی داهاتوو لە ڕووی ئەنجامەکانیەوە دیاری دەکات.
وتی "ئێمە ڕووبەڕووی بیرکردنەوە و پێکهاتەیەکی دەسەڵاتی تۆتالیتاری و لایەنگری ڕەها دەبینەوە، بۆ ماوەی ۲۱ ساڵە سیستەمێکی تاک پیاو بنیات نا، بۆیە هەڵبژاردنی ۲۸ی ئایار ڕیفراندۆمێکە لە نێوان ئەوانەی پشتیوانی لە گۆڕانکاری دیموکراسی دەکەن لە سیستەمەکەدا و ئەوانەی دەیانەوێت ئەم ڕژێمە تاک پیاوە بپارێزن".
پەروین بوڵدان، وتیشی "ئامانجی سەرەکی خەباتی ئێمە هێنانی سیستەمەکە بۆ ستانداردێکی جیهانی، کە ئەولەویەت بە ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی بدات".
لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا كە 14ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، هیچ كام لە كاندیدەكانی دەنگی 50 كۆ یەكیان نەهێنا و هەڵبژاردن خرایە گەڕی دووەم كە تێیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوپەیمانی جمهور و كەمال كلیچدارئۆغلۆ هاوپەیمانی میللەت ركابەری دەكەن.