لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا بوو بە شەڕ و 11 كەس برینداربوون
11:27 - 25/05/2023
91 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
لە میانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شاری یەشیللی سەربە پارێزگای ماردین، شەڕ لەنێوان دووبنەماڵەدا دروست بوو و بەهۆیەوە ١١ کەس برینداربوون.
ئەو دەمەقاڵەی کە لەنێوان بنەماڵەکانی ئاجو و چاوشئۆغڵودا دروست بوو کە دوژمنداری لەنێوانیاندا هەبووە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە گەڕەکی باخچەباشی بەڕێوەچوو، گۆڕا بۆ شەڕ و پێکدادان.
شەڕەکە کە مێز و کورسی و چەکی تیادا بەکارهێندرا، برینداربوونی ١١ کەسی لێکەوتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. پۆلیسەکان کۆتایییان بە شەڕی نێوان دووبنەماڵەکە هێنا.
بریندارەکان دوای فریاگوزاریی سەرەتای لە شوێنی رووداوەکە، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ماردین و نەخۆشخانەی گشتیی کزڵتەپە. پۆلیس هەڵمەتێکی دەست پێ کرد بۆ قۆڵبەستکردنی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا تێوەگلاون.