نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبونەوەیە
09:15 - 30/03/2023
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 65 سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و8 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش لە كاتێكدایە سەرەتای ئەم هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ نزیكی 70 دۆلار دابەزی.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.