نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى
08:56 - 14/03/2023
110 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى
بەرچاوى بەخۆیەوە بینى و هاتە خوار 80 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79
دۆلار‌و 70 سه‌نت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار
به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.