نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
09:11 - 11/03/2023
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیره و نرخی به‌رمیلێك
له‌سه‌رووی 82 دۆلاره‌وه‌یه.
ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 82
دۆلار‌و 64 سه‌نت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 68سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه،
ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو
هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و
ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.