نرخی نەوت زیاتر دابەزی
09:21 - 09/03/2023
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 82 دۆلار‌و 69 سه‌نت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 69سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.