نرخى نەوت گۆڕانکارى بەسەرداهات
09:27 - 01/02/2023
77 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکارى بەسەرداهات و رێژەیەک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە
85 دۆلار‌و 55 سەنتە، هه‌روه‌ها بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار
به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.