له‌مه‌ڕ بورهان سۆنمێز
11:37 - 09/12/2022
كولتووری زه‌مه‌ن
ســـڕینـــه‌وه‌ی زمـــان یـان ســڕینــه‌وه‌ی میللـه‌تـــێ؟
- بەشی 2
گۆران مه‌ریوانی
پـــــــــرســــــــــــیـار
له‌و كۆڕه‌دا* ئه‌و پرسیارانه‌ی له سوێنمز-ـی نووسه‌ری مه ده‌كرێ فره‌ڕه‌هه‌ندن،
لێ دوو ته‌وه‌ر له خۆ-ده‌گرن، چما سونمێز كه كورمانجه به توركی ده‌نووسێ؟ له‌وباره‌وه
چه‌ند گۆتار، ته‌نانه‌ت وه‌رگێڕانی بۆچووونی ئه‌وم نووسیوون پێشتر، پێویست به دووباره‌كردنه‌وه ناكا. ته‌نێ ئه‌وه
نه‌بێ، ئه‌و ده‌بێژێ، ''ده‌سه‌ڵات زمانی باوانی مه‌یان كورتكردۆته‌وه بۆ زمانی نێو
ماڵێ، له ده‌ره‌وه قه‌ده‌خه‌یه، زمانێكی كورتكراوی نێو چوار دیواران و حه‌وشان
ده‌ڕۆستی ئێستێتیكا نایێ؟''
پڕۆفیسۆری زانكۆی ریازض-عاره‌بستان، به‌شی ئه‌ده‌ب و زمانی ئینگلیزی و هاوپیشه‌یه‌كیشی
له هه‌مان به‌ش وه‌لێ له كه‌شمیر-ه‌وه ..... تاد، ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
ده‌كرێ سڕینه‌وه‌ی زمانێك ببێته سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێك؟
له ڕۆژگاری
ئه‌وڕۆماندا بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاگر و ئاسن پێویست ناكا، به‌ڵكو: ''ده‌كرێ
له جیاتی په‌لاماردانی میلله‌تێك په‌لاماری زمانیان بده‌رێ!'' ڕاستی له‌و بۆچوونه‌دا
هه‌یه؟ خانم (بوكه سه‌مینه)، بۆمبای-هیندوستان، ئه‌و پرسیاره له زه‌ینی سوێنمێز-دا
ده‌وروژێنێ.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زمانێك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی میلله‌تێكه، به پێی ئه‌زموونی سه‌لمێندراوی
مه. ئازادنە بۆ خوێندن و په‌یڤین چه‌ند زمان هاوشانی زمانی باوان هه‌ڵبژێردرێن یان
به زۆرداره‌كی دوو كاری جیاوازن . له مێژوودا چه‌ندان نه‌ته‌وه هه‌ن كه زمانی ڕه‌سه‌نی
باوانیان نه‌ماوه، یان كورتكراوه‌ته‌وه ته‌نێ بۆ ئاخافتن، یانژه زمانی نووسینی
فه‌وتاوه، یاخود وه‌ك یاده‌وه‌ری و ئاسه‌وارێكی كولتوری له دوتۆی كتێباندا ماوه،
له دۆخی به یاساخكردنی هه‌میشه‌ییدا زمان ده‌بێته چه‌ند كۆدێكی تێكشكێنراوی ڕۆژانه
تا كاروباری ڕۆژانه و نێوماڵی پێ مه‌یسه‌ر بكرێ. ئه‌زموونی كه‌تالانه ئیسپانییه‌كان
گه‌لێ به كه‌ڵكه له‌وباره‌وه، چۆن زمانی خۆیان له فه‌وتانێ ڕزگار كرد. سوێنمێز
به‌سه‌رهارتێك ده‌گێڕێته‌وه:
'' پێن-كه‌ڵه‌ب 35 ساڵ پێش شاندێكی نارد بۆ توركیا تا به
دواچوونێك بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆدێتای سه‌ربازی ئه‌وده‌م بكه‌ن. شانده‌كه دوو
نووسه‌ر ڕابه‌ریان ده‌كرد، ئارثه‌ر میڵله‌ر، 1915-2005، و هاڕۆڵد پینته‌ر،
1930-2008، (له نووسینێكی دی‌دا له‌و باسه ده‌دوێم-گ.م). ئه‌وی دوایان، خه‌ڵاتوه‌رگری
نۆبێڵه، به گه‌ڕانه‌وه‌ی، له‌به‌ر ڕۆشنایی گه‌شته‌كه‌یدا، شانۆنامه‌یه‌ك ده‌نووسێ
به نێوی، زمانی كێ‌و، له‌وه ده‌دوێ كه چۆن سه‌ربازانی ده‌سه‌ڵاتێك {له جێیه‌ك یان
وڵاتێك، بێ ناوهێنان، وه‌لێ به پۆشاكی فه‌ڕمی ئارته‌شی توركی-گ.م} سه‌روسه‌ودا، وێڕای
ئەشکەنجەدان، له‌ته‌ك زیندانیان ده‌كه‌ن. گه‌ر یه‌كیان یان مێوانێكیان به زمانی
خودی خۆیان، بپه‌یڤن، پاسه‌وانه ئا‌رته‌شیه‌كان هاوارده‌كه‌ن، به زمانی كێوان نه
ئاخاڤێ! زمانی پایته‌خت بدوێ! بۆ؟ چوون ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ، كورمانجی به ڕه‌سه‌نایه‌تی
زمانی خێڵ و تیره‌ی توركانی چیا و شاخن، كه له بان كێوه عاسییه‌كان ده‌ژین و،
به زاراوه‌یه‌كی توركی شكاو ده‌دوێن. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه دروست نییه. ئاكامیش كێشه‌ی
سیاسی لێد‌ه‌كه‌وێته‌وه، چوون زمانی میلله‌تانێ له توركیادا به ئانقه‌ست به
ئامنج ده‌گرێ.''
شــانــــۆنــامــه‌ی زمانــــی كێـــــــو
هاڕۆڵد پینته‌ر، نووسینێكی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌م، به ماڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی
له به‌رده‌م مێزی نووسین داده‌نیشێ و شانۆنامه به نێوبانگه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ مه،
كورد، ده‌نووسێ! بۆ فره‌زمان وه‌رده‌گێڕدرێ. كه‌ناڵی دووی تێڤێی بی بی سی ده‌یكاته
فیلمی تێڤێ و تا ئێسته‌ش ده‌كرێ له یوتوب ببینرێ. كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندانی عاره‌ب
له دین و ڕه‌گه‌زی جیاواز سه‌ركه‌وتووانه وه‌بان شانۆیان خستووه، ئه‌ویش له یۆتۆب
هه‌یه. ده‌ی ده‌زگا فه‌ڕمی و نافه‌ڕمییه‌كانی كوردستان چه‌ندیان له‌و كولتوره‌ی
كه بیانیان و بێگانان له داكۆكیكردن له مه ده‌یهێننه به‌رهه‌م ئاگادران؟ میلله‌تمان
له چالاكی و ڕه‌وشی كولتوری جیهان چۆن ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه؟ پێمان ده‌ڵێن، گوزه‌شت!
كێوه‌كان چیدی دۆستی ئێمه نین، ئێمه به سه‌دان دۆستی سێڤیلی داكۆكیكارمان هه‌ن.
سیاسه‌ت كولتوره. كولتوریش ناڕاسته‌وخۆ، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ سیاسه‌ته. بۆ؟
چوون په‌یوه‌سته به بوونمان یان نه‌بوونمان. به دۆزی بوونی ئێمه له وڵات. له
نه‌بوون و بوون كامیان هه‌ڵده‌بژێردرێ سه‌ربه‌ستین. كامیان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر
سه‌ربه‌ستین. به‌ڵام پرسیاری بوونی مرۆڤ له‌وه‌دایه:
ئایا ده‌خوازین ئازادنه بژین، نه‌ك بمرین، یان كۆیلانه هه‌ر دووكیان هه‌ڵبژێرین؟
له‌وه‌شه‌وه ده‌گه‌یه‌نه پرسیارێكی به جێ، ئایا ئێمه سیاسه‌تێكی داڕێژراوی خۆمان
بۆ كو‌لتور هه‌یه؟ ئایا كو‌لتور به‌شێكه له بوون و نه‌بوونمان؟
به‌شی سێ: دوا ڕۆمانی سونمێز، (لابرینت)، ساڵی وەشان 2018: ئایا نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه
له تاكێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌دا؟
* کۆڕی زیندوی بی بی سی بە نێوی، یانەی کتێبی جیهان، مانگی
جارێ بۆ نووسەرێکی نێودار، نۆڤەمبەری 2021 بۆ بورهان سوێنمێز، سازدەکرێ و پیرۆزبایی
بوون بە سکرتێری گشتی (پێن کەڵەبی) لێدەکرێ.
وێنە: بورهان
سوێنمێز، ئیلیف شەفەک لە خانەی وەشانی لەندەن دەمی خەڵاتدان بە سوێنمێز بۆ ڕۆمانی
ئیستانبۆڵ ….. ئیستانبۆڵ.