كەشناسی زانیاری نوێی لەسەر شەپۆلی بارانەكە بڵاوكردەوە
09:44 - 26/11/2022
زەمەن
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە ئێستا پێشبینیەكانی كەشوهەوا بڵاودەكاتەوە، رایگەیاند: کەشی ئێستای هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو و باراناوییە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی پچڕ پچڕ و لێزمە باران دەبارێت .
لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، وەزارەتەكە پێشبینی دەکات بۆ ئەم شەو باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند بە پچڕ پچڕی بەردەوام بێت و هەندێ جار ئاستی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
هەروەها دەڵێت"لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاترە ". لە پێنجشەممەوە شەپۆلی باران هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە و لە زۆربەی ناوچەكەی پەڵەی داوە.
باران بارینی ئەمڕۆ