نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبونەوەیە
10:55 - 17/11/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، نرخی 100 دۆلار به 148 هه‌زار و 500 دینارە بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 148 هه‌زار و 750 دیناره.
رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.
نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
100 دۆلار به 148 هەزار و 500 دیناره.
100 پاوه‌ن بە 175 هەزار دیناره.
100 یۆرۆ به 153 هه‌زار دیناره.
100 لیره‌ی توركی به 8 هه‌زارو 200 دیناره.
100 هه‌زار تمه‌ن به 4 هه‌زارو 200 دیناره.