هۆشدارى لەبارەى نرخى دۆلارەوە دەدرێت
10:58 - 11/11/2022
زەمەن_ئابورى
ئابوریناسێکى عێراق هۆشداری دەدات لە لێدوانی
دژ بەیەک سەبارەت بە نرخی دۆلار و دەڵێت، ئەو دۆخە بازاڕ و وەبەرهێنانەکان ناجێگیر
دەکات و زیانی ئابوریی هەیە.
ئابوریناس و مامۆستای بەشی ئابوری لە زانکۆی بەسرە، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت
دەڵێت، دیاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن ئەرکی بانکی ناوەندیی عێراقە، پارێزگاری بانکی
ناوەندیش دەڵێت، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ چەند ساڵێک بە جێگیری و بەمشێوەیە دەمێنێتەوە،
دواتر لێدوانەکەی ڕەتدەکاتەوە."
دەشڵێت، لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران،
بە کۆکردنەوەی واژۆ هەڕەشەی تێنەپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمان دەکەن لە ئەگەری دانەبەزاندنی
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ نرخی پێشووتر (120 هەزار دینار)."
نەبیل مەرسومی ئاماژەى بەوەشکردووە، "لە نێو
ئەو دۆخە و ئەو لێدوانە ناکۆکانەدا، بازاڕی دراو لە ئێستادا بەدەست ناجێگری و نادڵنیاییەکی
گەورەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئابوری هەبووە و چووەتە نێو دۆخی
چەقبەستوویی، بەو پێیەی هەمووان چاودێری پێشهاتەکان دەکەن."
ئەو ئابوریناسە پێى وایە، "دۆخەکە بۆ چەند
مانگێک بەم شێوەیە بەردەوام بێت تا یاسایی بودجەی ساڵی 2023 پەسەند دەکرێت."