نرخی لە نزمیدا مایەوە
08:52 - 22/09/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، گۆڕانکاری بەسەرداهات و یەك بەرمیل بە 90 دۆلارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 90 دۆلار 34 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌وه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. له كاتێكدا سێشەممە بەرمیلێک نەوتی برێنت به 92 دۆلار 34 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و 80 سه‌نت بوو.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.