ئابوری

مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

09:48 - 17/09/2022 329 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی دام و دەزگاكان بەردەوامە .

سبەی یەك شەممە 18-9-2022 مووچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، وەزارەتی كارەبا ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ، دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 1 ی 9 ی 2022، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی بەدابەشكردنی مووچە كرد و لەدەستپێكدا وەزارەتی تەندروستی وەریگرت. 

بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن