281 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:07 - 14/09/2022

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 14-9-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دۆخێکی قورس دێتە پێشەوە کە چەندین کێشە لەخۆ دەگرێت، بەڵام کاتی تۆڵە سەندنەوە نیە، توشی گرفتی تەندروستی دەبیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
چەند زانیارێیەکی وردت پیدەگات و دەبێتە هۆی گۆڕینی شوێنی کارەکەت، کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەزوویی چارەسەربکە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
متمانە بەخۆت بکە و توانایەکی لە رادەبەدەرت هەیە بەڵام نازانیت چۆن بەکاریبێنیت، دەبێت بە کردەوە هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
زیاتر متمانە بە تواناکانت بکە و کارەکەت بگۆڕە، چاوت بە کەسێک دەکەوێت و لە ماندووبون رزگارت دەبێت، پشوو وەگرە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ کارەکانت بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و دەچیتە بۆنەیەکی تایبەتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەسەر کێشەیەک گرفتتان بۆ دروست دەبێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
فشارێکی زۆرت لەسەرەو کێشەیەکی کۆن سەرهەڵدەداتەوەو توشی خەمۆکیت دەکات بەڵام کاتییە، کاتژمێری دەوام کردنت کەمکەوە لە پێناو تەندرووستیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کۆمەڵێک کێشە بەرۆکی گرتوویت و ناتوانیت چارەسەری بکەیت، بەڵام دەتوانیت تێڕوانینت بۆ دۆخەکە بگۆڕیت بۆ ئەوەی بەهێز بیت و تێیپەڕێنیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی ئەوەی کەسێکی بەتوانایت لەشوێنی کارەکەت ڕکابەرت زۆرە، دەتوانیت بەبیرۆکەی نوێ پەرە بەخۆت بدەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێک دەکەن.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دەبێت ئاگاداری شێوازی هەڵسوکەوتت بیت لەگەڵ دەوروبەرەکەت، چونکە هەمووی چاوەڕێیە هەڵەیەک بکەیت، خۆشەویستەکەت لێت زویرە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەکارەکەت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانت، بەهۆی پلەکەتەوە چەند بڕیارێکی ئەرێنی دەردەکەیت و هەنگاوێک دەچیتە پێشەوە، ڕابردوو وازت لێناهێنێت و پێویستە بیر لە داهاتوو بکەیتەوە. 

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەو خەونەی کە چاوڕێیت دەبێتە ڕاستی و دێتەدی و گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتدا درووست دەکات، بەمەش کەسوکارت هەست بەخۆشی دەکەن.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لە ئێستادا دەتوانیت لەگەڵ چەند کەسێککدا پرۆژەیەک ئەنجامبدەیت، گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەت دروستدەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن