بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
08:33 - 10/08/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی
10-8-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت، تەواوی ژیانت دەگۆڕێت بەڵام دواتر پەشیمان دەبیتەوە،
کەسێکی نزیکت نەخۆش دەکەوێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی کارەکەتەوە زۆر هەست بەقەلەقی دەکەیت و بڕیار دەدەیت شوێنی کارەکەت
بگۆڕیت، بەڵام ئەمەش کاتی گونجاوی دەبێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆشەویستەکەت بڕیار دەدات
گرنگی زیاترت پێبدات و کارێکی گەورەت بۆ بکات، کێشەیەکی ڕابردووت سەرهەڵدەداتەوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەشوێنی کارەکەت
هەڵسوکەوتی نەشیاو زۆر ئەنجامدەدەیت، ئەمەش دەبێتە نیگەرانی هاوپیشەکانت ئاگاداربە
کێشەت بۆ درووستدەبێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی فشاری زۆری دەروونییەوە بە زۆر شت توڕە دەبیت، پێویستە ئاگاداری هەڵسوکەوتت
بە دەوروبەرەکەت زویر مەکە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە کێشەیەکی گەورەدایت پێویستە ئاگاداری ئەو بڕیارانە بە کە دەییەیت، هاوبەشەی
ژیانت لێت جیادەبێتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەواڵێکی خۆش
دەبیستیت و تەواوی ژیانت دەگۆڕێت، بێخەمبە لەو کارانەی ئەنجامیدەدات چونکە هەر سەرکەوتوو
دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ڕێگایەکی زۆر
هەڵەت گرتۆتەبەر لە ئاست هاوسەرەکەت، بە کردەوەکانت لە دەستی دەدەیت، بەخۆتدا بچۆرەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ژیان لەسەر تۆ
ناوەستێت و پێویستە چالاکییەکانت زیاد بکەیت، ئەگەر نا دوادەکەویت و ناگەیت بە
ئامانج.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
گوێ لەڕێنماییەکانی دەوروبەرەکەت بگرە و پێویستت بە پێداچوونەوە هەیە، سەربەرزە
بە بەخۆت و بوێر بە لە بڕیاردان.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە ئاست خۆشەویستەکەت خۆپەرست دەبیت بەمەش لەدەستی دەدەیت، خواردنی تەندرووست
بخۆ و وەرزش بکە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و کۆبوونەوەیەکی خێزانی ئەنجامدەدەیت، لەخۆشەویستەکەت
جودا دەبیت.