بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:43 - 20/06/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی 20-6-2022ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
رێگە مەدە بەخۆت کە لەهەموو شتێکدا توڕەبیت،
ماوەیەکی قورس تێدەپەڕێنیت و رێز لەشتەکان بگرە و روبەروی زۆر شت دەبیتەوە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەدوای کاری هاوبەشدا بگەڕێ چونکە لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت، هەوڵبە
چارەسەر بۆ گرفتەکان بدۆزیتەوە، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، با کەسە ئازیزەکانت لەدەست
نەیەیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و چەند کۆنگرەیەک ساز دەکەیت،
کارەکانت زۆر بەخێرایی جێبەجێ دەبن، لەرووی سۆزدارییەوە هەوڵ بە دڵی خۆشەویستەکەت
راگریت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە شوێنی کارەکەت پێویستت بە هاوکاری دەبێت و
فشارێکی زۆرت لەسەرە، ئاگاداربە کار نەکاتە سەر دۆخی تەندروستیت، چەند کارێکی نوێ
لەگەڵ هاوڕێکانت ئەنجامدەدەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ژیانی کۆمەڵایەتیت دەگۆڕێت و پەیوەندییەکانت بەرەو
باشبوون دەچێت، هەست بە ئارامی پاراستن دەکەیت، گەشبین بە چونکە متمانەت بەخۆو هەیە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەم ماوەیە پەلە مەکە لە بڕیاردانی شتەکان، تۆ
پێویستت بەوەیە لە کەسانی باش نزیکبیتەوە تاوەکو دەرونت ئارام بێتەوە، هەروەها
پشوو وەرگرە و خۆو لە فەوزا بەدورخە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی تواناکانتەوە چەند بڕیارێکی قورس دەدەیت،
هەنگاوێکی ئەرێنی دەدەیت و گەشبین دەبیت چونکە لەهەموو بوارەکانتدا سەرکەوتوودەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کارێکی یاسایی دێتە بەردەمت بەڵام لەبەرژەوەندی
تۆدا دەبێت، سود لە دەوروبەرەکەت ببینەم گۆڕانکاریی لە ژیانت روودەدات و خەرجی کەمکەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبە بە گفتوگۆکردن چارەسەری کێشەکانت بکەیت
و چەند پێشنیارێک دەدەیت لە بواری کارەکتداو گرنگی خۆی دەبێت، خۆپەرست مەبە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
دۆخی تەندروستیت جێگیر نیەو قەلەقیت، یاری بە
ئاگر مەکە، متمانە بەخۆو بکەو هەموو گرفتەکانت چارەسەر دەبێت و گرنگی بە خۆشەوسیتەکەت و خێزانەکەت بدە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
فشارێکی زۆرت لەسەرەو هەوڵبە پشوو وەرگرە، ئاگاداری دەوروبەرەکەت بەو
چاوەڕوانی خۆشەویستەکەت بە، چونکە تۆ نیازت پاکە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
پشت بە تواناکانی خۆو ببسەتەو چاوەڕێی هاوکاری هیچ کەسێک مەکە با سەرکەوتوبیت،
لەرووی سۆزدارییەوە هەست بە قەلەقی دەکەیت و ئاگاداری تەندروستیت بە.