نرخی نه‌وت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆمار كرد
09:39 - 19/01/2022
"زەمەن"
نرخی
نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، بازێكی گه‌وره‌ی دا‌و له حه‌وت ساڵی رابردوودا به‌و
رێژه‌یه به‌رزنه‌بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ
كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 88 دۆلار‌و 4 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و50
سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌م بازه گه‌وره‌یه‌ی
كه له نرخی نه‌وتدا رویداوه بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2014)ەوە.
به‌نیسه‌به‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە
خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی
رابردوو.