1292 شیوازی ژیان

بزانه‌ ئه‌مرۆ بورجه‌كه‌ت چ نهێنیه‌كی ژیانت ئاشكرا ده‌كات؟

09:38 - 12/01/2022

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 12-1-2021ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
متمانە بەهەموو کەسێک مەکە و هەوڵبدە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەویتەوە و گرنگی بە خێزانەکەت بدەیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی ئەوەی دەستوەردەدەیتە کاری هاوپیشەکانت، تووشی کێشە دەبیت، سەرکێشییەکانت کەمبکەرەوە بۆ ئەوەی بە تەندروست بیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەوڵبدە ئەو ئەرکانەی پیت سپێردراوە جێبەجێیان بکەیت، لای کەسوکارەکەت ئەو متمانە بەدەستدەهێنیتەوە کە پێشتر لەدەستتدابوو.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمڕۆ بەهۆی هەندێک کەسەوە چەند بڕیارێکی بەپەلە دەردەکەیت، کەسێک چاودێریت دەکات پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی بیرکردنەوەی زۆر لە رابردوو، ترسێک لات دروستدەبێت کە رووداوێک رووبدات، پێویستە پشوو وەربگریت و دەروونت ئارام بکەیتەوە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
باوەڕمەکە کە کاتێک قسە دەکەیت هەموو کەس لێت تێبگات و رازی ببیت بەو مەرجانەی بۆ کارەکەت دایدەنێیت، بە سەبر بە چونکە ئامانجەکانت دێنەدی.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
مەهێڵکە کێشە و بەربەستەکان کاریگەری بکەنەسەر ژیانت، خۆشەویستەکەت پێویستی پێتە و گرنگی پێبدە با لەدەستی نەدەیت چونکە دواتر پەشیمان دەبیتەوە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
هەست دەکەیت دەوروبەرەکەت پشتگوێیان خستوویت و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەنها دەتەوێت قسەی خۆت جێبەجێ بێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
سەردانکردنت بۆ شوێنە گشتییەکان زیاتر دەبێت و چاوپێکەوتنەکانت فراوان دەکەیت، ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش لە خۆشەویستەکەتەوە دەبیستیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
رق و کینە تا دێت لە ناختدا زیاتر دەبێت و بەمەش دەبێتەهۆی دوورکەوتنەوەی کەسە ئازیزەکان لێت، هەوڵبدە کیشی لەشت دابەزێنە و وەرزش بکە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەندێک هەڵە چاکدەکەیتەوەو پێشنیاری نوێی کارکردن دەخرێتە بەردەمت، بگەڕێ بە دوایی ئەو هۆکارانەی بۆتەهۆی دوورخستنەوەی خۆشەویستەکەت لێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
تۆ کەسێکی لێهاتوویت لە بەڕێوەچوونی کارەکانتدا و بەوهۆیەوە دەتەوێت گۆڕانکاری و داهێنانی نوێ بکەیت، خۆشەویستەکەت هەمیشە هاوکاریت دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن