وێنە.. شنروێ کەی شوو دەکات؟
02:21 - 11/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە پێشکەشکار و ئەکتەر شنروێ مستەفا ئاشکرای دەکات کە نازانێ کەی شوو دەکات.
لە ئەکاونتی خۆی شنروێ مستەفا وەڵامی پرسیاری یەکێک لە فانەکانی دەداتەوە دەڵێت" بەزاتی خودا بەس خودا دەزانێ کەی شوودەکەم".
لەلایەکی دیکەوە شنروێ نایشارێتەوە "بوونی خوداو خێزانی باش و بوونی هاوڕێی بەوەفا هۆکاری هێزی منن".
شنروێ خەڵکی شارر سلێمانییەو ماوەیەکی کەمە دەرکەوتووە، سەرەتا وەک ئەکتەر و ئێستا لەکەناڵی نێت تی ڤی پێشکەشکاری بەرنامەی جوانکیلەیە.
