بەم رێگایانە چارەسەری کێشەکانت بکە بەبێ ئەوەی زیانت بەربکەوێت
01:48 - 07/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
هەمووان لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژگاردا کێشەی جۆراو جۆر دێنەستر ڕێگایان، کە ئەمەش هەستی ترس و قەلەقی بەکەسە دەبەخشێت.
شارەزایان دەڵێن ئەگەر کەسە تووشی کێشە بوو پێویستە بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکات:-
- سەرەتا هەوڵبدە خۆت ئارام بیتەوەو لە ژینگەیەکی بێدەنگدا دابنیشیت.
- خوێندنەوە بۆ کێشەکە بکە و بزانە هۆکارەکەی چیبووە.
- دوورکەوەرەوە لەهەڵچوون و توڕەبوون و وتی قسەی نەشیاو.
- هەوڵبدە بزانە بە چ شتێک چارەسەر دەبێت و ئەگەر چارەسەر نەبوو پرس و ڕا بە کەسە نزیکەکانت بکە.
- ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت و بێ هیوا مەبە.
- ئەگەر هەڵەکە لە خۆتدا بوو پێویستە دانی پێدا بنێیت و داوای لێبووردن بکەیت.
- کێشەکان گەورە مەکە و دان بەخۆتدا بگرە و شەرم مەکە.