1111 شیوازی ژیان

بەپێی ئەو رۆژەی لەدایکبوویت، بزانە کەسایەتیت چۆنە؟

12:21 - 07/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی جەمیلە لەزاری شارەزایەنەوە بڵآویکردەوە، کە لەرێگەی رۆژی لەدایکبوونەوە دەتوانیت کەسایەتیت بناسە لەوانە:-


- ئەو کەسانەی لە رۆژی شەممەدا لەدایکبوون کەسانێکن کە توانای چاوەڕوانی و سەبریان هەیە و هەرگیز لە خۆشەویستیدا متمانەت بە هەستی خۆیان نییە، بەڵام لە کارەکانیاندا بەردەوام پرۆژەی تایبەتیان هەیە.


- ئەو کەسانەی رۆژی یەکشەممەدا لەدایکبوون کەسانێکن هیچ شتێک کاریان تێناکات و چالاکن هەروەها توڕەن و غیرەیان بەرامبەر خۆشەویستەکانیان هەیە، بەڵام لێبوردەشن بەرامبەر ئەو کەسانەی هەڵەیان بەرامبەر دەکەن.

- ئەو کەسانەی رۆژی دووشەممەدا لەدایکبوون کەسانێکن پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هەموو تەمەنێکدا دەکەن و ناوبەناویش شەڕ دەکەن، هەروەها کەسانێکی هەستیارن و نهێنی پارێزن و نامۆن و خۆین دەرناخەن.

- ئەو کەسانەی رۆژی سێشەممەدا لەدایکبوون کەسانێکن حەز بە رکابەری کەسانی دیکە دەکەن و هەمیشە دەیبەنەوە و توانایەکی باشیان هەیە بۆ هەموو کارێکی ژیانیان، ئاگاداری دۆخی تەندروستیانن و حەز بە ئەنجامدانی سەرکێشی دەکەن.

- ئەو کەسانەی رۆژی چوارشەممەدا لەدایکبوون کەسانێکن بیرکردنەوەی فراوانیان هەیە و ئەگەر بڕیار لەسەر شتێک بدەن ، هەروەها لە پەیوەندی خۆشەویستی هاوسەرگیری زۆر دەترسیت و حەز بە تەنهایی زۆر دەکەیت.

- ئەو کەسانەی رۆژی پێنجشەممەدا لەدایکبوون کەسانێکن دتەوانیت لە کاتێکدا هەموو شتێک ئەنجامبدەیت و بەرگەی هەموو ئازار و کاری زۆر دەگریت و توانای بەرپرسیارێتی زۆرت هەیە، هەروەها بەردەوام پێویستیان بە گرنگی بەرامبەر هەیە.

- ئەو کەسانەی رۆژی هەینیدا لەدایکبوون کەسانێکن گوێ بۆ رێنمایی دەوروبەرەکەتان دەگرن و بەهەست و سۆزن، هەروەها لەرووی خۆشەویستییەوە حەز بە پەیوەندی گەرم و پتەو دەکەن و دەیانەوێت هەموو شتێک بە دڵی ئەوان بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن