جۆرج وسوف تووشی ئۆمیکرۆن بووە؟
11:22 - 07/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەندی بەناوبانگی سوری جۆرج وسوف وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە لەبارەیەوە وتراوە تووشی ئۆمیکرۆن بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە گوایە جۆرج وسوف تووشی ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا(ئۆمیکرۆن) بووە و دۆخی تەندروستی جێگیر نییە.
بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە رەتیدەکاتەوەو دەڵێت دۆخی تەندروستی جێگیرە.
جۆرج وسوف، یەکێکە لە ھونەرمەندە بەناوبانگەکانی عەرەب، خاوەنی چەندین گۆرانیی بەناوبانگە، بە سوڵتانی گۆرانیی عەرەب ناسراوە.