لە رووداوێکدا، بەدەستی خۆی گۆڕی بۆ خۆی هەڵکەند و دواتر روفاتی دۆزرایەوە، بزانە بۆچی؟
10:24 - 07/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
لە وڵاتی بەرازیل و شاری ئیرابیروبا، کچێک ناچاردەکرێت بەدەستی خۆی گۆڕ
بۆخۆی هەڵکەنێت و دواتریش دەکوژرێت.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردەوە، کچێک بەناوی ئاماندا ئەلباچ تەمەن 21 ساڵ
لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێتە بۆنەیەک و لەوێدا لەناکاو دیار نامێنێت.
ئاماندا دەبرێتە کەناراوەکانی ئەو ناوچەیە و ئەو کەسەی دەیڕفێنێت لەژێر
هەڕەشەی چەک وا دەکات ئاماندا بەدەستەکانی خۆی چاڵ بۆخۆی هەڵکەنێت و دواتریش
کەسەکە دوو فیشەکی پێوەدەنێت و دەینێژێت.
تۆمەتبارەکە دەستەبجێ دەستگیردەکرێت و دەستبەجێ دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو
لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.