785 شیوازی ژیان

دیزاینەرێک بەهۆی ئەوەی نهێنییەکی ئابڕوبەرانەی شاژنە ئەلیزابێسی ئاشکرا کردوە، لەکارەکەی دوورخراوەتەوە

01:09 - 06/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
 دیزاینەری جلوبەرگ جۆن کینتۆن نهێنییەکی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا ئاشکرادەکات.

جۆن کینتۆن کە پێشتر دیزاینەری جلوبەرگی ژێرەوە(ستیان)ی تایبەتی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بووە، دوای ئەوەی دەرکراوە لە کارەکەی، ئاشکرایدەکات کە شاژنە ئەلیزابێس لەبەردەم سەگەکەیدا نیمچە رووتی تەواو بووە.

جۆن کینتۆن لەساڵی 1960ەوە لەرێگەی کۆمپانیای Rigby & Peller، کار بۆ کۆشکی شاهانەیی بەریتانیا دەکات و دیزاینی جلوبەرگی ژێرەوەی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمە.

بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند نهێنییەکی تایبەت بە شاژنی ئاشکراکردووە، دەستبەجێ لە کارەکەیان دەرکردووە.

شاژن دوای ئاشکرابوونی ئەو کارەی، دەبێتە باسی میدیاکان و لەلایەن هەندێک لایەنەوە رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن