524 شیوازی ژیان

کێ هۆکار بوو بۆ ئەوەی جۆرج کلۆنی 35 ملیۆن دۆلار رەتکاتەوە؟

12:16 - 06/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
ئەکتەری کۆمیدی جۆرج کلۆنی ئاشکرایکرد، ریکلامێکی رەتکردەوە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلاری وەردەگرت.


رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، ئەکتەری ئەمریکی جۆرج کلۆنی وتویەتی ریکلامی کۆمپانیایەکی تایبەت بە فڕۆکە رەتکردۆتەوە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلاری وەردەگرت.

هاوکات جۆرج باسی لەوەکردووە هۆکاری رەتکردنەوەکەی ئەو ریکلامەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە چونکە ئەمەل علمەدینی هاوسەری رازی نەبووە.

جۆرج کلۆنی لەساڵی 1961 لە ئەمریکا لەدایکبوەو لەساڵی 2014 هاوسەرگیری لەگەڵ پارێزەر ئەمەل علمەدین دەکات و بەشداری چەندین فلمی کردوەو ناوبانگێکی زۆری هەیە لە جیهانی عەرەبیدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن