902 شیوازی ژیان

عادل ئیمام بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی، راستی دۆخی تەندروستی ئاشکراکرد

11:08 - 06/12/2021

زەمەن-لایف ستایل

هونەرمەندی بەناوبانگی میسری بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی، تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەوترێت دۆخی تەندروستی باش نییە.

پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە عادل ئیمام دۆخی تەندروستی باش نییە و تووشی کۆرۆنا بووە، عادل ئیمام لەرێگەی ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەو تێیدا پێدەکەنێت.

عادل ئیمام لەساڵی 1940 لە مەنسورەی سەر بە میسر لەدایک بوەو سێ منداڵی هەیە، لە ئاستی هونەرییدا پێگەی تایبەت بەخۆی هەیە و خاوەنی چەندین دراماو فیلم و شانۆیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن