نرخی نەوت رێژەیەك بەرزبوەوە
09:29 - 06/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، رووی له بەرزبونەوە كرد و لەسەرووی 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 71 دۆلار‌و 50 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 67 دۆلار و 94 سەنتە.
به‌رزبونه‌وه‌ی رێژەیی نرخی نه‌وت، هۆکارەکەی بۆ بڕیارێكی ڕێكخراوی ئۆپێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕایگەیاند، ئه‌وان هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاتر ناكه‌ن به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆناوە.
له رۆژی 27ی 10ی مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.