808 شیوازی ژیان

مۆنیکا نهێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکراکرد

02:09 - 05/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی ئیتڵی مۆنیکا بلووچی بۆیەکەمجار باس لە نهێنی سەرکەوتنەکانی دەکات.

مۆنیکا لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دەڵێت"من لە تەمەنی منداڵیمەوە دەستمکردووە بەهێنانەدی خەونەکانم، چونکە زانیومە کەدەبمە ئەکتەرێکی باش".

مۆنیکا بلووچی باسی لەوەشکرد، سەردەمی ئەو ژنانی ئیتاڵی لەماڵ دەمانەوە، بەڵام خۆی جیاواز بووەو ئازاد بووە تاوەکو خەونەکانی بێنێتەدی.

مۆنیکا نایشارێتەوە کە ناوبانگبوون هەندێکجار ئازاری داوە، بەڵام ئەو ملکەچ نەبووەو بەردەوام بووە.

مۆنیکا بلووچی بەڕەگەز ئیتاڵییە و یەکێکە لە ئەکتەرە شۆخەکان و ناوبانگێکی زۆری هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن