644 ئابوری

داهاتی حکومەت بۆ مانگی (١١) زیاترە لە ٩٢٢ ملیار دینار

12:02 - 05/12/2021

زەمەن_ئەنوەر کەریم


داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  تشرینی دووەمی ساڵی 2021 (922 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) دینار بووە.

 

داهاتی نانەوتی
•داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم = (164 ملیار) دینارە
•یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (20 ملیار) دینارە
•پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینارە

داهاتی نەوت
•هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی (2021)دا  بڕی (12 ملیۆن و 711 هەزار 350) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.

•تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی تشرینی دووەم (81.54) دۆلارە.

• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (69.54) دۆلار فرۆشتووە.

کەواتە: (12 ملیۆن و 711 هەزار 350) بەرمیل  X (69.54) دۆلار = (883 ملیۆن و 947 هەزار  و 279) دۆلار.

واتە بە دینار دەکاتە: (883 ملیۆن و 947 هەزار  و 279) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 281 ملیار و 723 ملیۆن و 554 هەزار 550) دینار.

•بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

-کەواتە: (883 ملیۆن و 947 هەزار  و 279) دۆلار  X (58%) = (512 ملیۆن و 689 هەزارو 422) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.

واتە بەدینار دەکاتە: (512 ملیۆن و 689 هەزارو 422) دۆلار X ((1450 دینار = (743 ملیار و 399 ملیۆن و 661 هەزار و 639) دینار خەرجی نەوتە.

-(883 ملیۆن و 947 هەزار  و 279) دۆلار  X (42%) = (371 ملیۆن و 257 هەزارو 857 ) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.

داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (371 ملیۆن و 257 هەزارو 857) دۆلار X (1450) دینار= (538 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) دینار.

کۆی داهات لە مانگی تشرینی دووەم 2021 (دینار)

•538 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (20 ملیار) هاوپەیمانان + (200 ملیار) پارەی بەغدا = (922 ملیار و 323 ملیۆن و 892 هەزار و 911) دینار

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2021:

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن