ئەگەر زەوی بۆ یەک چرکە لە سوڕانەوە بوەستێت، چ کارەساتێکی گەورە روودەدات؟
10:53 - 05/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
ئەگەر زەوی بۆ ماوەی یەک چرکە لە سوڕانەوە بوەستێت، چەندین کارەسات روودەدات و هێزی کێشکردنی زەوی نامێنێت..
زانستەکان ئەوەیان خستۆتەڕوو ئەگەر زەوی بۆ یەک چرکە لە سوڕانەوە بەدەوری خۆی بێت یاخود خۆر، بوەستێت، دەبێتەهۆی مردنی هەموو بونەوەرو کارەساتی سروشتی..
هاوکات زانایان رووندەکەنەوە، ئەمە وەک خەیاڵێک پێشبینیان کردووەو لەگەڵ وەستانی سوڕانەوەکە، هەموو شتێک دەگۆڕێت.
زانایان دەڵین، کاتێک زەوی لە سوڕانەوە دەوەستێت، دەستبەجێ کارەساتی تسونامی و زریان و شەپۆلی گەورەی ئاو لەگەڵ زەمینە لەرزە روودەدات.
ئەمە جگە لەوەی مرۆڤەکان هەندێکیان وەک بازدانێکی گەورە بازدەدەن و لەگەڵ گیانلبەران دەمرن.