تایبەتمەندییەکانی ئەو کوڕانە چین کە هەستی خۆشەویستی بۆ کچان دەرنابڕن؟
02:28 - 04/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
زۆرجار کوڕان هەستی خۆشەویستیان بۆ کچان هەیە بەڵام دەرینابڕن و لە دڵیاندا دەیهێڵنەوە، لەمەوە ماڵپەڕی سەیدەتی باس لە نیشانەکانی"خۆشەویستی بێدەنگ" لای کوڕان بەرامبەر بە کچان ئاشکرا دەکات، لەوانە:-
- کوڕەکە پرسیارت زۆر لێدەکات بۆ ئەوەی زیاتر بتناسێت.
- هەوڵدەدات بە کردەوە خۆی بسەلمێنێت کە باشترین و دڵسۆزترین کەسی تۆیە.
- بابەتەکانت بە بیر دەهێنێتەوە ئەگەر بچوکیش بێت.
- کاتێک لەگەڵ تۆدا دەبێت تەماشای کەسی دیکە ناکات و تەنها خۆت نەبێت.
- چاو دەبڕێتە چاوتەوە و کە لەگەڵ تۆدایە مۆبایل بەکارناهێنێت.
- ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پۆستێک بکەیت، کوڕەکە دەیبینێت و کۆمێنت یاخود لایک دەکات.