شکۆفە فەهاد: حەزم ئەکرد جوانتریش بومایە
10:52 - 04/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە مەیکئەپ ئارتیست و پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئاڤا ئینتەرتەیمێنت شکۆفە فەرهاد، لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاشکرایکرد کە جوانییەکەی کێشەی بۆ دروستکردووە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی نێت تی ڤی، خانمە مەیکئەپ ئارتیست و پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئاڤا ئینتەرتەیمێنت شکۆفە فەرهاد دەڵێت" جوانی رووی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، بەڵێ کێشەی بۆ دروستکردووم".
شکۆفە نایشارێتەوەو دەڵێت "حەزم ئەکرد جوانتریش بومایە، ئێستا بەسەر هەندێک شت تێپەڕبووم ئەتوام زاڵ بم بەسەریاندا کە کەس نەتوانێ ئەو کێشانەم بۆ دروتسکات چونکە خۆم ناسی" .
شکۆفە فەرهاد تەمەنی 30 ساڵە و پێشتر لەوڵاتی ئەڵمانیا ژیاوەو ئێستا هاتۆتەوە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ کوڕەکەی دەژی.