نرخی نه‌وت بۆ خوار 70 دۆلار دابه‌زی
09:15 - 02/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی
نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، رووى له دابه‌زین كرد‌و ئه‌مڕۆ له خوار 70 دۆلارەوە
مامەڵەى پێوەدەکرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 69 دۆلار‌و 73 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 66
دۆلار و 42 سەنتە.
به‌رزبونه‌وه‌ى رێژەیی
نرخى نه‌وت، هۆکارەکەی بۆ بڕیارێكى ڕێكخراوى ئۆپێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕایگەیاند،
ئه‌وان هه‌نارده‌ى نه‌وت زیاتر ناكه‌ن به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى جۆره نوێیه‌كه‌ى
كۆرۆناوە.
شاره‌زایانی ئابوری
پێیانوایه هۆکارى دابەزینى نرخى نەوت لە چەند رۆژى رابردودا بەو خێراییە بۆ ئەوە
دەگەڕێتەوە، چەند رۆژێکە جۆرێکى نوێى کۆرنا لە ئەفەریقا بڵاو بۆتەوە، هاوکات بونى
یەدەگێکى زۆر و خستنەڕوى نەوت بۆ بازاڕەکان زۆرە، ئەوە سەرەڕاى رێککەوتنى هەریەک
لە ئەمەریکا و چین لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ دابەزینى نرخى نەوت.
له رۆژی 27ی 10ی مانگی
رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش
به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو
له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی
نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و
بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له
داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه
به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە
خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی
رابردوودا.