سێلینا گۆمێز بۆ یەکەمجار کاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی جیهانی گرامی
10:31 - 01/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی ئەمریکی سێلینا گۆمێز کاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی جیهانی گرامی.
سێلینا گۆمێز بۆ یەکەمین جار کاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی جیهانی گرامی، بۆ نوێترین ئەلبومی کە تەواوی بەرهەمەکانی لاتینیە و لە مانگی ئازاری 2021 بڵاویکردەوە.
سێلینا گۆمێز بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە رکابەری دەکات وەک پاوڵا ئاریناس، پابڵۆ ئالبارۆن، ریکاردۆ ئارجۆنا.
سیلینا گۆمێز تەمەنی 28 ساڵە و جگە لەوەی گۆرانیبێژە، وەک ئەکتەر رۆڵی لە چەندین فیلمدا بینیوە، پێشتر خۆشەویستی هونەرمەند جەستن بیبەر بووە بەڵام دواتر جیابوونەوە.