سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان لیره‌ی توركی زیاتر ده‌خات
10:04 - 01/12/2021
"زه‌مه‌ن"
نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر
به دۆلار و یۆرۆ به‌رده‌وامه له دابه‌زین و دوێنێ سێشه‌ممه ئاستێكی پێوانه‌یی
تۆماركرد. ئه‌وه‌ش
دوای سووربوونی ئه‌ردۆغان هات له‌سه‌ر سیاسه‌تی دابه‌زاندنی سوودی بانكی.
دوێنێ سێشه‌ممه نرخی یەک
دۆلار گەیشتە 13.35 لیرە، هه‌روه‌ها یه‌ك یۆرۆ گه‌یشته 15.06 لیره، دابه‌زینی
نرخی لیره دوای وته‌كانی ئه‌ردۆغان هات بۆ دابه‌زاندنی سودی بانكی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
له ناوخۆدا رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، لیره
سه‌دا 45ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دراوی ئه‌مریكی له‌ده‌ستداوه كه سه‌دا 29ی له‌م
مانگه‌دا بووه.
دابه‌زینی به‌های لیره دوای وته‌كانی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هات له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی و نرخی لیره‌وه قسه‌ی
كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانیمان
ئه‌وه‌یه گه‌شه‌ی ئابووری كه بگاته له‌سه‌دا ١٠. پێشبینی ئێمه لانی كه‌م له‌سه‌دا
١٠یه به‌ڵام ره‌نگه زیاتر بێت".
سه‌باره‌ت به سوودی به‌رزی
بانكیش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "سوود هۆكار و هه‌ڵاوسان ئه‌نجامه.
له ئێستادا سوود داده‌به‌زێنین و پشتیوان به‌خودا هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه ده‌بینین
كه هه‌ڵاوسانیش داده‌به‌زێت".
سه‌باره‌ت به‌و مۆدێله‌ی
ئابوورییش كه له ئێستادا په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی
مۆدێلی نوێی ئابوورییه‌وه، دژی ئه‌و پاره‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه كه سوودی به‌رز
رایده‌كێشێت. له‌رێی سوودی نزمه‌وه پشتیوانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان واده‌یه‌كی بۆ دابه‌زاندنی
زیاتری سوودی بانكی دانا و رایگه‌یاند: "تا به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه
سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی
دراویش چاك ده‌بێت. ئه‌مه هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه".