778 شیوازی ژیان

بەم رێگایانە منداڵەکەت خولیای خوێندن بکە

11:51 - 30/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
هەندێک جار کاتێک منداڵ دەچێتە قوتابخانە تاقەتی خوێندنی وانەکانی نابێت و بەردەوام رەتیدەکاتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەوەیە کە دەچێتە نێو کۆمەڵێک کەسی نەناسراو یاخود بەهۆی ترسییەوەیە.


ماڵپەڕی سەیدەتی لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، لەم حاڵەتانەدا پێویستە دایکان و باوکان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە ببن، تاوەکو منداڵەکانیان حەزیان بۆ خوێندن هەبێت لەوانە:-

- کەرەستەکانی خوێندن وەک قەڵەمی رەنگاورەنگ و دەفتەر و تەختە و کورسی و مێزی بۆ دابین بکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەست بە بەرپرسیاری بکات.

- لەبەردەم منداڵەکەت هەوڵبدە بیرەوەری یاخود شتێک بنوسیت بۆ ئەوەی منداڵەکەت حەز بە خوێندن و قەڵەم و دەفتەر بکات.

- بە منداڵەکەت بڵێ"ئەگەر وانەکانت بخوێنیت دیاریت پێ دەدەم یان پاداشتت دەکەم" ئەمە وا دەکات منداڵەکە زیاتر هەوڵبدات وانەکانی بخوێنێت.

- کاتێک منداڵەکەت دەخوێنێت، تۆی دایک شیرینی یان شیرێکی گەرمی بۆ ببە بۆ ئەوەی وزە و تاقەتی بۆ خوێندنەکەی زیاتر بێت.

-بۆ مامۆستا.. ئەگەر خوێندکارەکەت باش نەبوو، بێ هیوای مەکە بەڵکو هەوڵی لەگەڵ بدە و ئەگەر زانیت ئاستی بەرەو باشبوون دەچێت دیارییەکی بچوکی پێ بدە بۆ ئەوەی زیاتر متمانە بەخۆی بکات.

- پێویستە دایکان و باوکان رۆژانە کاتەکانی منداڵ دابەش بکەن و کات بۆ یاری و تەماشاکردنی تی ڤی و چوونە دەرەوە تەرخان بکەن بۆ ئەوەی منداڵەکە تووشی بێزاری نەبێت.

- هەمیشە وا منداڵەکەو فێربکە کە پابەندی پاکوخاوێنی ببێت و باسی داهاتووی بۆ بکە کە چۆن لە رێگەی خوێندنەوە دەبێتە کەسێکی باش و ژیر.

- رێگەی پێبدە بەشداری بۆنەکانی نێو خوێندن بکات وەک شانۆ و گۆرانی وتن و سەیران و مەراسیمەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن