348 شیوازی ژیان

شیرین لە هاوسەرەکەی جیابوویەوە؟

12:27 - 29/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
دەنگۆی جیابوونەوەی خانمە هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب لە هونەرمەندی لوبنانی حوسام حەبیبی هاوسەری بڵاوکراوەتەوە.


میدیاکان باس لەوەدەکەن کە شیرین عەبدولوەهاب لە حوسام حەبیبی هاوسەری جیابۆتەوەو تاوەکو ئێستاش هیچ کامێکیان لێدوانیان لەبارەوە نەوتووە.

ماوەی چەند مانگێکە، شیرین و حوسامی هاوسەری ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە بەهۆی ماڵی باوکی حوسامەوە.

میدیاکان ئاماژەبەوەدەکەن حوسام هەڵسوکەوتی توندانەیە و زوو توڕەدەبێت، بەمەش شیرین بەرگەی ئەوە ناگرێت و هەروەها حوسام بەهۆی سامانەکەی شیرین، هاوسەرگیری لەگەڵدا کردووەو تەنانەت ناشهێڵێت شیرین تێکەڵی کەسە نزیکەکانی ببێت.

شیرین عەبدولوەهاب دوو کچی لە هاوسەری پێشووتری هەبووەو یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە سەرکەوتووەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن