شیوازی ژیان

وێنە،، بەتەمەنترین پیاوی نمایشکاری جلوبەرگ ببینە کە تەمەنی 85 ساڵە..

01:59 - 28/11/2021 201 جار خوێندراوەتەوە

 زەمەن-لایف ستایل
بەتەمەنترین پیاوی نمایشکاری جلوبەرگ لە چینە و تەمەنی 85 ساڵە.

وانگ دیشۆن بەرەگەز چینییە و نمایشکارێکی بەناوبانگی جلوبەرگە، هەروەها جار جار کاری مۆدێلینگیش دەکات.

وانگ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان باسی لەوەکردووە کە بەردەوام وەرزش دەکات و خواردنی تەندروست دەخوات، بۆیە هێشتا بە گەنجی و جوانی ماوەتەوە.

وانگ بەنیاز نییە دەستبەرداری خولیاکەی بێت و دەڵێت تاوەکو لە ژیان بێت، نمایشکاری جلوبەرگە و جار جار وەک مۆدێلینگیش دەردەکەوێت.

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن