ڤیدیۆ.. بۆ یەکەمجار سەمیرە کارزان لەگەڵ هاوسەرەکەی دوێتێکیان بڵاوکردەوە
11:07 - 27/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە گۆرانیبێژ سەمیرە كارزان بۆ یەکەمجار لەگەڵ میوسیزیان ڕێباز شەمامی هاوسەری دوێتێکیان بڵاوکردەوە.
پاش ئەوەی هاوسەرگیرییان کرد، خانمە گۆرانیبێژ سەمیرە كارزان بۆ یەکەمجار لەگەڵ میوسیزیان ڕێباز شەمامی هاوسەری دوێتێکیان بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "لەیلی و مەجنون".
سەمیرە کارزانی تەمەن 22 ساڵ، لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوووە، هەرچەندە ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەری دەرکەوتوە، بەڵام ناوبانگی پەیداکردووەو خاوەنی چەند بەرهەمێکە.