1103 شیوازی ژیان

وێنە.. نانسی عەجرەم لە هاوسەرەکەی جیابوویەوە؟

10:13 - 27/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم بە وێنەیەک وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە دەوترێت لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە.


لە تۆڕەکۆمەڵایەیەتییەکان و بەشێکی میدیاکان بڵاوبوویەوە کە نانسی عەجرەم لە فادی هاشمی هاوسەری جیابۆتەوەو بەمەش نانسی وەک وەڵامێک وێنەیەکەی خۆی و فادی هاوسەری دادەنێت کە لە فەرەنسا چرکاندوویانە و لەسەری نووسیویەتی "دوانەکە دەستیان کردووە بە رۆمانسییەت".

نانسى عەجرەم  ساڵى ١٩٨٣ لەدایک بووە،لەساڵى ١٩٩٨ وە یەکەم بەرهەمى خۆى بڵاوکردەوەو خاوەنی زیاتر لە هەشت ئەلبومى گۆرانییەو خاوەنی سێ کچە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن