نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی.. كاریگه‌ری له‌سه‌ر دارایی حكومه‌ت ده‌بێت
08:14 - 27/11/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، به به‌راورد به مانگێك به‌ر له ئێستا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 14 دۆلار نرخه‌كه‌ی له ده‌ستدا..
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 72 دۆلار‌و 91 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش
به 68 دۆلاره، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ سه‌رله‌به‌یانی به 79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌ده‌كرا.
شاره‌زایانی
ئابوری پێان وایه هۆکارى دابەزینى نرخى نەوت بەو خێراییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چەند
رۆژێکە جۆرێکى نوێى کۆرنا لە ئەفەریقا بڵاو بۆتەوە، هاوکات بونى یەدەگێکى زۆر و
خستنەڕوى نەوت بۆ بازاڕەکان زۆرە، ئەوە سەرەڕاى رێککەوتنى هەریەک لە ئەمەریکا و چین
لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ دابەزینى نرخى نەوت.
له رۆژی 27ی 10ی
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی
ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی
نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.