524 ئابوری

ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه‌ لە بناری قەندیل ئاھانگێک به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ ساز دەکرێت

11:07 - 26/11/2021


زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
میدیاكانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی تشرینی دووه‌م بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەک)ەوە لە بناری قەندیل ئاھانگێکی جەماوەری ساز دەکرێت.

شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ لەبناری قەندیله‌و لە بۆکریسکان کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی ھونەرمەند بەرھەم شەمامی و چەند ھونەرمەندێکی دیکە ئاھەنگه‌كه‌ سازدەکرێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە داوا لەسەرجەم چین و توێژەکان دەکات بە گوڕو تین و جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە ئاھەنگەکە بکەن .

ڕۆژی ٢٧-١١-٢٠٢١، ماوەی ٤٤ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن