ئه‌مڕۆ 450 كۆچبه‌ری تر له بیلاروسیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر
10:28 - 26/11/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی 450 كۆچبه‌ری تر، له بیلا روسیاوه بگه‌ڕێنه‌وه
فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
شەوی رابردووش
کاروانێکی تری کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاڕوسەوە گەڕانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر،
کۆچبەران نزیکەی ١٧٠ کەسن و زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانن.
تائێستاش زیاتر
لە ٦٠٠ کۆچبەر لە بێلاڕوسەوە گەڕاونەتەوە عێراق.
دابینكردنی
فڕۆكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌و له‌و
باره‌یه‌شه‌وه ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، ٦١٧ کۆچبەری
عێراقیان لە بێلاڕوسەوە گەڕاندووەتەوە و ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی
کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاڕوسەوە بەردەوامن.