نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا دابه‌زی
09:38 - 26/11/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌ز.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 79 دۆلار‌و 89 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش
به 75 دۆلاره، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی پێشتر نه‌وتی برێنت به به 82 دۆلار‌و 55سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
له رۆژی 27ی 10ی
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی
به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.